لە هێرشی قاتیلانی سەهیۆنی داگیرکەر بۆ سەر بینای ٥ نهۆمی لە باکووری غەززە ٥٠ کەس شەهید بوون.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە هێرشی قاتیلانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باڵەخانەی ٥ نهۆمی لە شاری بەیت لاهیا لە باکووری غەززە ٥٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
قاتیلانی سەهیۆنی داگیرکەر لە ناوچەی بەیت لاهیا کە فەلەستینییە بە زۆر ئاوارەبووەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمییان کردە ئامانج. ئەو بینایەی کە منداڵ و ژنانی تێدا بوون وێران کرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو هێرشەدا ٥٠ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی کەناری غەززە راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستی غەززە لە چەند کاتژمێری کۆتاییدا لانیکەم ٩٦ فەلەستینی شەهید بوون.
لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر سەیتەرەیەکی پشکینین ٧ سەرباز گیانیان لە دەست دا و ٦ هێرشکاریش کوژران.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە حزب الله لە بەیانی ڕۆژی شەممەوە تاوەکو دەرەنگەکانی شەو بە ١٣٠ مووشەک و ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خاکەکانی داگیرکراوی باکووری فەلەستینی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە شاری دارالسلامی وڵاتی تانزایا لانیکەم ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥٦ کەسیش رزگار کراون.